نیشانەکانی بەردی گورچیلە

پۆڵەتیک پرێس

بەردی گورچیلە بەیەکێک لە نەخۆشیە باوەکانی گورچیلە دادەنرێت، ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە بەدەست ئازارێکی زۆرەوە دەناڵێنن، لەگەڵ دروستبوونیدا هەنگاو بە هەنگاو نیشانەکانی نەخۆشیەکە دەردەکەوێت.

علاج للسكري يُنهي معالجة أمراض الكلى

نیشانەکانی بەردی گورچیلە:

-دروستبوونی ئازارێکی لەناکاو و زۆر لەلایەکی پشتدا و بڵاوبونەوەی بۆلای بەشی خوارەوەی سک، سەرەتا ئازارەکە بۆ چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک دەبێت و بەردەوام نابێت، بەڵام لەگەڵ قورسبوونی حاڵەتەکە زیاتر دەبێت.

-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە.

-هەبوونی خوێن لەکاتی میزکردندا.

-لەرز و تا

لە سەرەتای دروستبوونیدا ئەم نیشانانە لەوانەیە بەشێوەیەکی کەم دەرکەون ئەمەش هۆکارێکە بۆئەوەی کەسەکە درک بە نەخۆشیە نەکات، بۆیە پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکاندا ئەگەر زۆر کەمیش بن سەردانی پزیشک بکرێت بۆ پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو بەپێی نەخۆشیەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا