ڕۆژانە پێویستە چەند سێو بخورێت؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕووسی پسپۆر لەبواری خۆراک ڕایگەیاند سێو سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە بەمەرجێک بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت.

بەشێوەیەکی گشتی قسەیەک زۆر باوە کە دەڵێن دەتوانرێت ڕێژەیەکی زۆر لە سەوزەوات و میوەکان بخورێت، ڕاستە خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە سەوزەواتەکان کێشەی نییە، بەڵام خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە میوەکان زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، پزیشکەکە ڕێنمایی دەدات کە ڕۆژانە لە سێ سێو زیاتر نابێت بخورێت، چونکە زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی تێکچوونی کردارەکانی جەستە.

كم تفاحة يمكننا أن نأكل في اليوم؟

کەسانی ئاسایی دەتوانن ڕۆژانە 300 گرام لە میوەکان بخۆن کە بەنزیکەیی دەکاتە دوو بۆ سێ سێو، بەڵام باشترە ئەگەر لە سێوێک زیاتر نەخورێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە پێویستە لە خواردنی سێو دووربکەونەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر فرەکتۆزی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا