پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له مانگی رابردوودا لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی (207) شوێنی كردووه و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی كاركردنیش سێ شوێنی داخستووه.
لەوبارەیەوە بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن چێشتخانه و خوارده‌مه‌نییه خێراكانه‌وه پێشكه‌ش به هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی ده‌كرێت، له مانگی رابردوودا لیژنه‌كه سه‌ردانی زیاتر له (207) شوێنی كردووە.
وتیشی، له‌و ژمارهیە (37) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركردووه و (17) شوێنیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردنبن، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
باسی لەوەشکرد، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ شوێنی داخستووه.