داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق زیاتر لە هەشت ملیار دۆلاربووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی 11ی ئەمساڵدا زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە كردووە و داهاتی ئەو نەوتەش زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی دووشەممە 26-12-2022 لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراوی مانگی رابردوو رایگەیاند: بەپێی ئاماری كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق (سۆمۆ) بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی تشرینی دووەمدا 99 ملیۆن و 868 هەزار و 29 بەرمیل نەوت بووە، داهاتی ئەو نەوتەش هەشت ملیار و 189 ملیۆن و 602 دۆلار بووە.

وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، تێكڕای نەوتی خاوی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا 97 ملیۆن و 204 هەزار و 696 بەرمیل بووە، هەناردەی نەوتی خاو لە كێڵگەكانی كەركووكیشەوە بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا دوو ملیۆن و 363 هەزار و 20 بەرمیل بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا