پۆڵەتیک پرێس
کەلەرم یەکێکە لە سەوزەواتانە بەناوبانگەکان لەجیهاندا، چەندین جۆری جیاوازی هەیە و دەوڵەمەندە بە ماددەبەسوودەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی”ndtv” ئەم چوار هۆکارە واتلێدەکەن لەوەرزی زستاندا کەلەرم بخۆیت:
-ماددەی کبریت و سلڤۆرافانی تێدایە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن، هەروەها دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە یارمەتی کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی ناوی یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات کە هۆکارن بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکان.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کەی، یۆد و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، بەپێی توێژینەوەکان یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو پڕۆتینە خراپانە دەدات کە دەبنە هۆی نەخۆشی لەبیچوونەوە(زەهایمەر).
-ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.