پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شێرپەنجە کاتێک زیاددەکات کە خانە پیسەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو لە جەستەدا زیاد بکەن، ئەوەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونی وەرەمە پیسەکان، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی خۆراکی ڕۆژانە ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی شێرپەنجەدا هەیە.
چەندین خواردنەوەی تەندروست هەن مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە یەکێک لەوانە قاوەیە، قاوە ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات و مەترسی مردن بەو نەخۆشیە کەمدەکاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان بەرگری لەش بەهێز دەکات و پارێزگاری لە جەستە دەکات.
بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی ڕۆژانە چوار کوپ قاوە دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی ناودەم و گەروو زۆر کەمترە بەراورد بەو کەسانەی قاوە ناخۆنەوە، هەرچەندە خواردنەوەی قاوە ئەو سوودە گرنگەی هەیە،بەڵام پێویستە بەو ڕێژە دیاریکراوە بخورێتەوە و زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا نەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.