پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی کار بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات.
ئەمڕۆ شەممە لەمیانی کارەکانی خولی بیست و نۆیەمینی کۆنگرەی ئەندازیاری عەرەبی کە بەغدا میوانداری کردووە، محەمەد شیاع سودانی وتارێکی خوێندەوە.
لە وتارەکەیدا سودانی ئاماژەی بەوەکرد، لەڕێی هەماهەنگی نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتیی، کار بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکەین.
باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق کار دەکات بۆ بەدیهێنانی وەبەرهێنانی گونجاو لە سەرچاوە سروشتیی و مرۆییەکاندا لەڕێی چاکسازی ئابووری و باشترکردنی ژینگەی کار.