پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، “ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دەبنەوەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش و سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا”.
لە نوێترین لێدوانیدا مەزڵوم عەبدی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا دەڵێت، “بەرپرسانی تورکیا وێستگەی کارەبا و کێڵگەی نەوتییان کردووەتەئامانج و ئەمەش دەبێتەهۆی کۆچکردن و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک”.
دەشڵێت، “هێزەکانمان تەنها فریای پاراستنی خەڵک و خێزانی خۆمان دەکەون و ناتوانین پارێزگاری لە کەمپەکانیش بکەین”.
ئەم لێدوانانەی مەزڵوم عەبدی لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە تەنها سەرەتان و سورین لەسەر پاراستنی سنوورەکانمان لەگەڵ سوریا.