پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا زیاتر لە شەش ملیۆن هاوڵاتی عێراقی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووەو ئامانجی ئەوەیە 70%ی هاوڵاتیان ڤاكسین وەربگرن.
هەیسەم عوبێدی بەڕێوەبەری بەشی پتەوكردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، شەش ملیۆن و ٢٥٠ هەزار هاوڵاتی عێراقی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجیان ئەوەیە 70% هاوڵاتیانی عێراقی ڤاكسین وەربگرن، چونكە ئەو رێژەیەی ئێستا وەریانگرتووە كەمەو وەك پێویست نییە.
لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم هەڵمەتی بەرفراوان بۆ پێدانی ڤاكسین بە هاوڵاتیان دەستی پێكردووە.
هێشتا بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان متمانەیان بەجۆری ڤاكسینەكان نییەو پێیانوایە كاریگەری خراپ لەسەر لایەنی تەندروستیان دروست دەكات، بەڵام بەرپرسانی تەندروستی دڵنیایی دەدەن لەوەی سەرجەم ڤاكسینەكان سەلامەتن.