پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕی ڕوسی بواری خۆراک ئەنتۆنیا ستارۆدۆبۆڤا ڕایگەیاند، زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا مەترسی توشبوون بە چەندین نەخۆشی زیاددەکات، جەختیشی کردەوە ڕۆژانە نابێت لە پێنج گرام زیاتر بەکاربهێنرێت.
پسپۆرەکە دەڵێت:”خوێ لە سۆدیۆم پێکهاتووە زیادەڕەویکردن تێیدا دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلەمەنیەکان لەجەستەدا، ئەوەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و پەستان خستنەسەر گورچیلە”.
باس لەوەش دەکات هەموو کەسێک پێویستە بەڕێژەیەکەی دیاریکراو خوێ و شەکر بەکاربهێنێت، ئەو کەسانەشی کێشەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە بەڕێژەیەکی زۆر کەمتر بەکاریبهێنن، چونکە زیانی تەندروستی زۆر لەسەر جەستە جێدەهێڵێت.