لەکاتی خواردنەوەی چا ئەم خواردنانە مەخۆ

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوە چا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک و شەکرە کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.

چا یەکێکە لە خواردنەوە باوەکان لەجیهاندا هەرچەندە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام زانایان ڕێنمایی دەدەن لەکاتی خواردنەوەی چا ئەم خواردنانە نەخورێت چونکە زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە ئەوانیش:

-ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەگەڵ خواردنەوەی چا ئەو جۆرە شیرینیانە دەخۆن کە لە ئارد دروستدەکرێن وەک بسکویت، کێک و شیرینیەکان، بەڵام زیانیان دەبێت و ئەگەری توشبوون بە قەبزی و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکەن.

-لەکاتی خواردنەوەی چا لەو سەوزەواتانە دووربکەوەرەوە کە دەوڵەمەندن بە ئاسن وەک سپێناخ و بەزالیا، چونکە ڕێگری لە جەستە دەکات سوود لە ماددە سوودبەخشەکان وەربگرێت.

منوعات Archives - الصفحة 79 من 645 - Q8-Press

-ئەو کەسانەی پارچەیەک لیمۆ دەکەنە چاوە دواتر دەیخۆنەوە پێویستە لەو کارە دووربکەونەوە، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی ترشەڵۆک و ئاوسانی سک.

-باشترە چەرەساتەکان لەگەڵ خواردنەوەی چا نەخورێن، چونکە چا ماددەی “تانین”ی تێدایە وادەکات جەستە سوود لە ماددەسوودبەخشەکان وەرنەگرێت بەپێی ماڵپەڕی”ئیندیا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا