زیادەڕەویکردن لە خواردنی هەناردا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی ڕوسی ئەنتۆن بریکین پسپۆڕ لەبواری خۆراک ڕایگەیاند، هەنار تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئازارشکێنی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕەویکردن تێیدا زیانی دەبێت.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات هەنار ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکان، ڤیتامین ئەی، بی، سی، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ترشی فۆلیک و نیکۆتینی تێدایە سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت.

الرمان...فاكهة سحرية لفترة الحمل - جريدة الغد

پزیشکەکە دەڵێت:”ڕاستە شەربەتی هەنار تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئازارشکێنی هەیە و لەکاتی سکچووندا هۆشیاری دەدرێت بخورێتەوە، بەڵام نابێت بەخەستی بخورێتەوە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەدەست هەوکردن و برینی گەدەوە دەناڵێنن، هەروەها نابێت لەگەڵ هەندێک دەرمان بخورێتەوە بەتایبەتی دەرمانی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ، هەروەها ڕاستە هەنار ڕێژەیەک لە کانزای ئاسنی تێدایە بەڵام بۆ دەستکەوتنی ڕێژەی تەواو کە جەستە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی دەبێت چەند لیترێک بخورێتەوە ئەوەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاددەکات، بەپێی ماڵپەڕی”ئەزڤیستیا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا