پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ھەموو ھەوڵێک خراوەتەگەڕ بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی سوتاندنی ژنەکەی کەرکوک.
دوێنێ دووشەممە ژنێک لە کەرکوک لەلایەن دایکی هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا و لەسەر ئەو ڕووداوەش داوای لە هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کرد بەهانایەوە بچن.
لایخۆیەوە بەشی جێندەر لە نوسینگەی “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم داوایکرد، تیمێکی ئێشکگر لە نوسینگەی ڕۆژھەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان بەھانای داواکاری ئەو خێزانە بچن و وتەی ئەو ژنە تاوانلێکراوە وەربگرن کە لەنەخۆشخانەی ئێمێرجینسی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان دڵنیایداوە بە خانەوادەکەی، کە ھەموو ھەوڵێکیان دەخەنە گەڕ بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبار و پشتیوانی کردنی ئەو ژنەی سوتێندراوە.