ژنێک بەهۆی سەگەکەیەوە سامانێکی گەورە بەدەستدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

بازرگانێکی گەنجی ئوسترالی بە فرۆشتنی ژەمی تەندروست بۆ سەگە ماڵییەکان سامانێکی بەبەهای ملیۆنان دۆلار دروستکردووە، دوای ئەوەی ئەو ژەمانەی بۆ سەگەکەی خۆی لەماڵەوە ئامادەکرد.

بفضل كلبتها الأليفة.. رائدة أعمال أسترالية تكسب ملايين الدولارات | بوابة  أخبار اليوم الإلكترونية

 

بەپێی ماڵپەڕی “دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی ئانا پۆدۆڵسکی لە سیدنی دەستیکرد بە ئامادەکردنی ژەمی تەندروست لە ماڵەوە بۆ سەگەکەی “لیکا” دوای ئەوەی درکی پێکرد هەندێک لەو خواردنانەی تایبەت بە سەگ ئامادەکراون لە بازاڕەکاندا زیانی هەیە، ئانا وتی سەگەکەی بەردەوام کێشەی خوران، وەرینی توک و ددانی هەبوو، بۆیە دەستیکرد بە توێژینەوە دەربارەی چۆنیەتی دروستکردنی خواردنی تەندروست بۆی، دوای ماوەیەک لە خواردنی ئەو جۆرانەی لە ماڵەوە بە تەندروستی بۆی ئامادەدەکرد تەندروستی سەگەکەی “لیکا” بەرەوباشترچوو بەشێوەیەکی بەرچاو خوران و وەرینی توکی کەمتربۆوە.

تكسب ملايين الدولارات بفضل كلبتها الأليفة .. المنوعات

ئانا تەمەنی 31 ساڵە، دوای ئەو ئەزموونە بۆی دەرکەوت لەوانەیە ئەو کەسانەی ئاژەڵی ماڵیان وەک ئەو هەیە بیانەوێت تەندروستی سەگەکانیان باشتربکەن، بۆیە دوای یارمەتی لە پسپۆڕی بواری خۆراکی ئاژەڵە ماڵییەکان کرد و دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی ژەمە تەندروستەکان بۆ سەگ، لەماوەیەکی کەمدا بازرگانییەکەی ئانا گەشەی کرد تا وایلێهات زیاتر لە 10ملیۆن ژەمی تەندروستی تایبەت بە سەگی لە سەرانسەری ئۆسترالیا فرۆشت، ئەمەش بووە هاندەرێک بۆئەوەی ژمارەیەک وەبەرهێن بەشداری لە بازرگانیەکەدا بکەن و بڕی 30 ملیۆن دۆلاریان خستە بازرگانیەکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەو ژنەی شۆڕشی بازرگانی خواردنی ئاژەڵی ماڵی لە ئۆسترایا بەرپاکرد.

 

موقع 24 الإخباري | تكسب ملايين الدولارات بفضل كلبتها الأليفة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا