ئەڵقەیەک هەموو زانیارییەکان دەربارەی تەندروستیت پێدەڵێت

پۆڵەتیک پرێس

براندی گرانبەهای ئیتاڵی “گوچی” بەم دواییانە ئەڵقەیەکی کۆمپانیای “ئۆرا”ی ڕاگەیاند کە دەتوانێت هەموو زانیارییەکەت دەربارەی تەندروستیت پێبڵی وەک لەشجوانی، وەرزشکردن و سیستمی نوستن، نرخەکەشی تەنها 760 جونیەی ئستەرلینیە.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی کۆمپانیای “ئۆرا” پێش بەیەکەوە کارکردنی لەگەڵ گوچی براندێکی گرانبەهای بازاڕی ئامێرەکانی ئاگاداربوونی تەندروستی بوو کە نرخی لە 239 جونیەی ئستەرلینیەوە دەستیپێدەکرد، سەرەتا لە فینلاند دەستیپێکرد و دواتر لە کالیفۆرنیا، لەساڵی 2015ەوە یەک ملیۆن ئەڵقەی فرۆشتووە.

خاتم يخبرك عن صحتك وأنماط نومك - صحيفة الأيام البحرينية

ئەڵقەی ئۆرا هەستەوەری بچووکی لەشێوەی گەوهەری سەوزی بچووک بە تەنیشت و بەشی ژێرەوەی هەیە، ئەم هەستەوەرانە پلەی گەرمی جەستە، تێکڕای لێدانی دڵ لەکاتی ئاسایی و تێکچوونی تەندروستی، تێکڕای هەناسەدان و ڕێژەی نوستن دەپێون.

پەپێی ئۆرا بەکارهێنەران تەنها هەفتانە بۆ بارگاویکردنی ئەڵقەکە دەتوانن لە پەنجەیانی لاببەن، هەروەها بۆ چاودێریکردنی لێدانی دڵ لە ئامێرەکانی دیکە وردترە چونکە لە پەنجەدایە و نزیکە لە خوێنبەرەکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا