چاودێرێکی باخچەی ئاژەڵان لەسەر دەستی دوو شێر دەمرێت

پۆڵەتیک پرێس

چاودێرێکی باخچەی ئاژەڵان، لە باخچەی مەراکیلی لە ئەفریقای باشور، دوای ئەوەی لە لایەن دوو شێرەوە هێرشی کرایە سەر گیانی لە دەست دا.

مالیبۆنگۆی مافیلای تەمەن ٢٧ ساڵ، بەتەنها بە دوای شێر و فیلەکان گەڕاوە بە ئۆتومبیلەکەی، تاوەکو بەو ڕێبەرانەی دەچنە ئەوێ نیشانیان بدات.

وتەبێرژی پۆلیسی ئەفریقای باشور، جەختی لەوە کردەوە، کە چاودێرەکە لە لایەن دوو شێرەوە هێرشی کراوەتە سەر، دوای ئەوەی لە ئۆتومیلەکەی دابەزیوە شێرەکان کوشتویانەو بەجێیان هێشتووە.

بەپێی بڵاوکراوەکانیش، یەکێکیتر لە شۆفێرەکانی باخچەکە بینیویەتی کە شێرەکان پەلاماری مافیلایان داوە هەربۆیە تەقەی لە شێرەکان کردووە.

وتەبێژی پارکە نیشتیمانیەکانی ئەفریقاش، ڕایگەیاند کە چاودێرەکە ئەرکی ئاسایی خۆی جێبەجێ کردووە، لە ناکاو شێرەکان پەلاماریان داوەو کوشتوویانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا