لە ساڵێكدا زیاتر لە چوار هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەركراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێكدا چوار هەزار و 200 پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە بەرپرسان دراوە.

مەجید ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیاكانی راگەیاند، لە رێكەوتی یەكی تشرینی یەكەمی ساڵی 2021 تا یەكی تشرینی یەكەمی ساڵی 2022، چوار هەزار و 200 پاسپۆرتی دیپلۆسیمان دەركردووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە بە پێی یاسا، پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە سەرۆككۆمار، سەرۆكوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی بەغدا و هەولێر، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتارانی كوردستان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا