توركیا بە درێژایی 295 كیلۆمەتر دیوارێكی ئەمنی لەسەر سنوری ئێران دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە تاوەكو ئێستا 64 كیلۆمەتر لە دیواری سەر سنووری توركیا _ ئێران تەواوبووە كە ئەو وڵاتە بە مەبەستی ڕێگە گرتن لە هاتوچۆی گەریلاكانی پەكەكە لەناو خاكی كوردستاندا دەستی بەدروستكردنی كردووە.

ئاژانسی ئانادۆڵی توركی بڵاویكردۆتەوە كارەكانی پڕۆژەی دروستكردنی دیواری ئەمنی لەسەر سنوور بە درێژایی 295 كیلۆمەتر كە لە ئێستادا 64 كیلۆمەتری تەواو بووە لەلایەن حەوت كۆمپانیا و بەڵیندەر جێبەجێ دەكرێت و بە درێژایی 283 كیلۆمەتریش خەندەق لێدراوە، هەروەها كارەكانی دروستكردنی 51 قولەی ئەلیكترۆ ئۆپتیكاڵی تەواو بووە و پلان بۆ ئەوە دادەنرێت لەگەڵ تەواوبوونی دروستكردنی 72 تاوەری لێگۆ و 45 تاوەری مۆنۆبلۆك لە ماوەیەكی كەمدا سنوورەكە بەتەواوی بخرێتە ژێر كۆنترۆڵ.

ئەوەشهاتووە لە پارێزگای وان كە لە ناو پارێزگاكانی دیكەی توركیا درێژترین سنووری هەیە لەگەڵ ئێران، هێزە ئەمنییەكان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەردەوام بەسەر هێڵە سنوورییەكاندا دەگەڕێن و هەموو پێداویستییە تەكنەلۆجییەكانی وەك كامێرای چاودێری، تەلی هەستەوەر، دووربینی شەو و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەكاردەهێندرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا