مەسرور بارزانی پەیوەندی بە بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە دەكات و پیرۆزبایی لێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 30_8_2022 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان .

لە پەیوەندییەكەدا ، سەرۆكی حكومەت، هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆكی یەكێتی خواست لە ئەركەكەیدا لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریكاری نێوان هەموو لایەنەكان بۆ پشتگیریكردنی حكومەتی هەرێم بە ئاراستەی خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا