پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، ئەو خواردنە تەندروستانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.
بۆ دابەزاندنی کێش پێویستە پێنج خواردن لە سیستمی خۆراکیدا هەبن:
-بلوبێری
بەشێوەیەکی گشتی هەموو خێزانی توو وەک شاتوو، تووتڕک و بەتایبەتی بلوبێری سوودێکی زۆریان بۆ دابەزاندنی کێش هەیە دەتوانرێت لەگەڵ ماستدا تێکەڵبکرێت و بخورێت.
-ئاردی شۆفان
یەکێکە لە هەڵبژاردە زۆر تەندروستەکان بۆ ژەمی بەیانیان هەستی تێربوون زیاددەکات.
-گوێز
سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنیی کێش هەیە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات.
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکان ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکانیان تێدایە و کالۆریان کەمە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.
-ماسی سەلەمون
جگە لەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، ڕۆڵێگی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.