پۆڵەتیک پرێس
بەگشتی پەتاتە لە بەشێکی زۆری خواردنەکاندا بەکاردەهێنریت و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.
بەشێکی زۆری خەڵک کاتێک کێشەی کرداری هەرسیان دەبێت پەتاتەی کوڵاو دەخۆن وەک ژەمێکی سووک، بەڵام نازانن کە نهێنییەکی دیکەشی هەیە ئەویش ڕێگریکردنە لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.
چەندین لێکۆڵینەوەی ئەمریکی لەسەر ئەم بابەتە کراوە، لەئەنجامدا دەرکەوتووە پەتاتە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم ئەمەش یارمەتی کەم کردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، پزیشکێکی بواری خۆراک جەختی لەوە کردەوە پەتاتەی کوڵا و یان برژاو رۆڵێکی زۆری لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا هەیە بۆیە دەتوانرێت وەک ژەمێکی تەندروست بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێت ، هەروەها پەتاتەی سورەکراویش ئەگەر بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نابێت.