لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و پاشان نەجەف بۆ بینینی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق و نەجەف بکات.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانی دەستپێشخەرییەکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەگەیەنێتە لایەنە عێراقییەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستای وڵات”.
لە ئێستادا عێراق بە ئاڵۆزییەکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر ماوەی چەندین ڕۆژە لە پەرلەمانی عێراق و ناوچەی سەوز گردبوونەتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
قەیوان گروپ
مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا