ئاسایشی سلێمانی مەترسیدارترین گروپی تیرۆرستی دەستگیرکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

17 تیرۆریستی شانەی نەنوستووی داعش لەلایەن ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیركران كەدوانیان ژنن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، 17 تیرۆریستی شانەی نەنوستووی داعش لەلایەن ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیركران كەدوانیان ژنن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆریستەكان لە سەربنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە ، لە چەند هەڵمەتێكی جیادا لە سلێمانی ، چەمچەماڵ ، تەكیە ، باریكە دەستگیركراون .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، مەفرەزەی یەكەمی تیرۆریستە دەستگیراوەكان، كە پیلانیان دانابوو چەند ئەفسەرێكی باڵا لە هێزی پێشمەرگە و چەند مامۆستایەكی دیاری ئاینی تیرۆر بكەن. گروپەكە پێكهاتوون لە حەوت تیرۆریست كە لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەكەونە ژێر كاریگەری فكری توندڕەوی داعش و بانگەشە بۆ بڵاوكردنەوەی كاروچالاكییەكانی تیرۆریستان دەكەن و دوای خۆڕێكخستنیان، سەرەتا پیلان دادەنێن بۆ تیرۆركردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و عەمید سەردار و موقەدەم رزگار حەمە ساڵح و بابان تەها لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و تەقاندنەوەی چەند بارەگایەكی حزبی .

راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، هاوكات هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی هەرێم ، لە هەمان كاتدا جوڵەو مەرامەكانی مەفرەزەو تاقمێكی تری تیرۆریستی لە تەكیە و چەمچەماڵ دەخەنە ژێرچاودێری ورد كە پەیوەندیان لەگەڵ گروپەكەی سلێمانی دا هەبوو و وەك شانەی نەنستووی داعش لەچالاكیدان. دوای بەدەستخستنی زانیاری دروست و ئاشكرابوونی پیلانەكانیان خرانە ژێرچاودێری شەوی 17/18 لەچەمچەماڵ لەكاتی هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگایەك بۆهیجرەتكردنیان بۆ ناو تیرۆریستانی داعش پێنج لە ئەندامەكانیان بە هاوكاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركران كە دانیشتووی تەكیەن دانیان بەتاوانەكانیاندا نا، كە سێ جار هەستاون بە تێكدان و شكاندنی كێلی مەرقەد و پیاوچاكانی شێخانی كانی چنار لەگوندی كانی چنار و دارئەسحابە ، و پەیكەری عەبدولرەحمان پاشای بابان – شیان لە دەربەندی بازیان سوتاندووە و لە چەندین شوێن و جێگای جیاوازیش دروشمی تیرۆریستانی داعشیان نووسیووەو ئاڵای تیرۆریستانیان هەڵكردوەو دووجاریش ئاڵای كوردستانیان لە دەربەندی بازیان كە بەرووكاری تەكییە شێواندوە و لە هەوڵی بەدەستخستنی چەكیشدا بوون تا چەند چالاكییەك ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا