چین وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی چین سزای بەسەر چەند کەسایەتیەکی ئەمریکیدا سەپاند کە لەناویاندا وەزیری پێشووتری بازرگانی ئەو وڵاتەی تێدایە.

حکومەتی پەکین ئەمڕۆ هەینی ٢٣ ی تەموزی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، سزای بەسەر ویلبەر ڕۆس، وەزیری پێشووتری بازرگانی ئەمریکا و چەند کەسێکی دیکەی ئەمریکیدا سەپاندووە، ئەوەش لە وەڵامی ئەو سزایانەی پێشتر ئەمریکا بەسەر چەند کەسایەتیەکی چینیدا سەپاندوویەتی.

چاو لی چیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی، ” ئەمەریکا لەو پێگەیەدا نییە کە ئامۆژگاری چین بکات یان لێدوانی سەرشێتانە لەو بارەیەوە بدات”.

وتیشی، ” چین هەمیشە لەو بڕوایەدا بووە کە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا دا دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش و یەکسانی و قازانجی هاوبەش پەرە بسێنێت ، نەک تەنیا بەرژەوەندی لایەنێک.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا