بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کارەکانی هەڵپەسارد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدڕاڵیی کۆبوونەوە و بڕیاریاندا کارەکانیان هەڵپەسێرن.

لە بەیاننامەیەکدا دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی فشاری لایەنگرانی ڕەوتی سەدرەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن و فشار دەخەنەسەر دادگای فیدڕاڵی بڕیاردەربکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەردەوام نامەی هەڕەشەئامێز دەنێرن، بڕیارماندا کارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگاکانی سەربە ئەنجومەن و دادگای باڵای فیدڕاڵی هەڵپەسێرین.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارەشمان وەک ناڕەزایەتییەک دژی ئەو مامەڵە نادەستوریی و دژبەیاسایانەی خۆپیشاندەرانە و بەرپرسیارێتی یاساییش لەسەر شانی حکومەت و لایەنی سیاسی پشت خۆپیشاندانەکانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا