ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دژی داعش بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش لە سنووری پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەڕێوەدەچێت.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، ئەمڕۆ یەک شەممە لەسنووری چوار میحوەری پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق چالاک دەکرێن و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی چەکدارانی داعش بەڕێوەدەچێت.

ئەم جموجۆڵانەش لەکاتێکدایە هێرشەکانی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان زیادی کردووە، شەوی ڕابردووش چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی لهێبان لەناوچەی سەرگەڕان سەر بە پارێزگای کەرکوک و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هاوڵاتیان و چەکدارانی داعش ڕوویدا.

هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستپێبکاتەوە و ڕێککەوتنێکیش لە نێوان هەردوولایەن بە چاودێری هاوپەیمانان بۆ کاری سەربازی هاوبەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا