فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی: تەنها غەرامەکردن چارەسەر نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەڵێت، “کێشەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی فرەڕەهەندن و تەنها غەرامەکردن چارەسەر نییە”، هاوکات داواش دەکەن فەرمانگەی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای شۆفێران بێنەسەر خەت.

فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی یاداشتنامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا ڕایگەیاند، بۆ باشترکردنی دۆخی هاتوچۆ تەنها غەرامەکردن چارەسەر نییە، بەڵکو پێویستە ڕێگاوبان، کوالێتی ئۆتۆمبێلی هاوردە، میکانیزمی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری و پێداچوونەوە بە یاسای هاتوچۆ هاوتەریب بە یەکتر لەپێناو چارەسەری کێشەکانی هاتوچۆدابن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو وڵاتانەی ئەم سیستمە جێبەجێ دەکرێت وەک کوەیت، بەحرەین و سعودیە، وەزارەتی ناوخۆ ئەم کارە جێبەجێ دەکات و نەدراوە بە کەرتی تایبەت، جێگەی پرسیارە لەکاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کە خاوەنی کامێرای چاودێری بێت بۆچی ئەم گرێبەستە دەدرێتە کۆمپانیا.

ئەوەشی ئاشکراکرد، سەرلەبەری گرێبەستەکە پێچەوانەی بنەما بنەڕەتییەکانی یاسا کارپێکراوەکانە، چونکە سەرپێچی هاتوچۆ تاوانە، جۆری تاوانەکەش بریتییە لە پێبژاردن، کە وەرگرتنی غەرامەکان بەپێی یاسا لای دادگایە یان ئەو دامەزراوە فەرمیانەی یاسا دیاری کردووە، لێرە چۆن دەکرێت پارەی داهاتی سەرپێچی بۆ کەرتی تایبەت بێت، بۆیە گەر داواکاری گشتی نەیەتەسەر خەت دۆخەکە خراپتر دەبێت.

لە ئێستادا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەدایە لەسەر پرسی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت، کە ناڕەزایەتییەکی گەورەی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.

دەقی یاداشتنامەکە:

No description available.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا