پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی چوارقوڕنە ڕایگەیاند، هەڵمەتی ڕوخاندنی ئەو شوێنانە بەردەوام دەبێت کە زیادەڕۆییان کردووەتەسەر شەقام و موڵکی گشتی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی چوارقوڕنە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاری ژمارە 129 لەبەرواری 15 ی ئابی 2022 لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان گڕوتینی گێڕایەوە نێو هاوڵاتیان و سەرۆکایەتی شارەوانی چوارقوڕنە یەکەم شارەوانیە ئەم بریارەی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە .
ئەوەشی خستەڕوو، بە سەرپەرشتی سوارە فەتاح سەرۆکی شارەوانی و بە هەماهەنگی بەشی زیادەرۆ و ئامێرەکانی پۆلیس توانرا چەندین باخ و سیاج بڕوخێندرێت، ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و گشت ئەم شوێنانە دەروخنێرێن کە زیادەرۆیان کردۆتە سەر شەقام و موڵکی گشتی.