كۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ نیوزلەندا

پۆڵەتیك پرێس:
دەسەڵاتی نیوزلەندا، نیگەران بوون لەتۆماركردنی چەند حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە پێشتر حاڵەتەكانی تووشبوون بەڤایرۆسەكە گەیشتبووەوە سفر.

بەپێی سەرچاوەكان، لە دواین ئاماردا لەنیوزیلەندا 25 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، كە زۆربەی حاڵەتەكانی كەسانی بیانی بوون‌و سەردانی ئەو وڵاتەیان كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، دوو لەو حاڵەتانەی تۆماركراون، لەماڵەوە بوون، ئەوەش دەسەڵاتی نیوزلەندای نیگەران كردووەو دەترسن جارێكی تر ڤایرۆسەكە لەناو خەڵكی بڵاوببێتەوە.

دەسەڵاتداران دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەیان كردووە، بۆیان دەركەوتووە، كە ئەو دوو حاڵەتە نوێیەی تۆماركراون، پەیوەندیان لەگەڵ كرێكارێكی بەندەرێك هەبووە، كە لەو 25ی حاڵەتەی تۆماركراون، 18 لەوێ‌ بوون‌و بەندەرەكەش راوكەری ماسی روسی‌و ئۆكرانی كاری تێدا دەكەن.

نیوزلەندا لەمانگی پێنجی رابردووەوە سەركەوتنی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندووەو چەند مانگێك لەو وڵاتەكە حاڵەتەكانی تووشبوون سفربوون.

لەكاردانەوەی تۆماركردنی ئەو حاڵەتانەش ئاشلی بلومفیلد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نیوزلەندا ڕایگەیاند، بە بارودۆخی تەندروستی سەر سنوور ڕازی نییە و پێویستە هەموو نیوزیلەندا ئاگادار بن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا