پۆڵەتیک پرێس
لەڕووداوێکی بێوێنەدا کۆمپانیایەکی خۆراک توانی ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە، دوای ئەوەی گەورەترین قاپی مەعکەرۆنی بە پەنیری ئامادەکرد کە یەکێکە لەو قاپە دڵخوازانەی بەشێکی زۆری خەڵک لە وڵاتانی جیهاندا خواستی خواردنیان هەیە، بەڵام ئێستا لەڕیزی تۆمارە نوێیەکانی جیهاندایە.
کۆمپانیا ئەمریکیەکە ڕیکۆردی جیهانی لە کتێبی گینسدا شکاند بەدانانی گەورەترین مێزی مەعکەرۆنی بە پەنیر کە کێشەکەی 2151 کیلۆگرام بوو، بەپێی ماڵپەڕی نیوس18 کارمەندەکان ئەرکی ئامادەکردنی مێزەکەیان گرتە ئەستۆ و بە باشترین ڕێگایان زانی بۆ یادی پەنجا ساڵەی کۆمپانیاکەیان.
دیریک کارلسن بەڕێوەبەری ستافی ئاڕ ئێچی کۆمپانیاکە وتی ئامادەکردنی ئەو مێزە بەتامە نزیکەی سێ کاتژمێر و بیست و شەش خولەکی خایاند، ئامادەکردنی مەعکەرۆنی بە پەنیر لەناوچەی لۆگان لە ویلایەتی یۆتای ئەمریکا بوو دواتریش بەسەر 2000 کەسدا دابەشکرا کە لەو شوێنەدابوون، کۆمپانیاکەش لەگەڵ گۆکایەکی خواردندا ڕێکەوتنیکرد بۆ دابەشکردنی ئەو خواردنەی کە ماوە.