بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی نیشتمانی دووپاتكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ دروستبوونی كۆدەنگی نیشتمانی تاوتوێكران و جەخت لە سازان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە كرایەوە تاوەكو عێراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیكەوتووە دەرباز بكرێت.

‏‎هەر لە دیدارەكەدا پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی ئەمڕۆ كرا بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە جیاوازەكان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەكی گونجاو و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان، داواشكرا هەنگاوەكانی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە بەردەوام و خێراتر بكرێت و هەوڵەكان لە خزمەت ئامانجە باڵاكاندا بێت.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەكەدا پەرۆشیی یەكێتی بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی نیشتمانی دووپاتكردەوە و رایگەیاند، دۆخی ئەمڕۆی وڵات وا دەخوازێت كە هەموومان لەپێناو سەقامگیری و حوكمڕانییەكی باشتر یەكدەنگ بین و ئامانجمان بەدیهێنانی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران بێت بۆ هاوڵاتییان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا