پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “ڕای یەکێتی لەگەڵ ڕای چوارچێوەی هەماهەنگییە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان”.
لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا هەرێم کەمال ئاغا ئاماژەی بەوەکرد، ڕه‌وتی سه‌در باش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت میكانیزمی ده‌ستوریی هه‌یه و ناكرێت پێشێلی ده‌ستوری بكرێت.
وتیشی، “ئاگادار نیم هیچ لایەنێک داوای ئەوەی لەلایەنە کوردییەکان کردبێت کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام ئێستا په‌رله‌مانی عێراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه ئارامترین شوێن بێت بۆ به‌ستنی دانیشتنه‌كانی پەرلەمانی عێراق”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستاش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه قوربانی له‌پێناو كۆبوونه‌وه پێویستە، په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه وه‌كو كاک بافڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، “ماڵی مام جه‌لال كراوه‌یه بۆ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک بتوانرێت له‌وێ چاره‌سه‌رێک یان گفتوگۆیه‌ک بكرێت هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان بتوانین ئه‌م چه‌قبه‌ستوییه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌عێراق كۆتایی پێبهێنرێت”.