یەكێتی بۆ پارتی: لە بەغدا بە یەك پاكێج رووبەڕووی ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق ببینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی تێپەربوونی حەفتا و شەش ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە دەكات و رایدەگەیەنێت، ئومێدەوارین هەوڵەكانمان بە جۆرێك یەكبخەین، كە لە قازانجی یەكریزی و پێكەوەیی گەلەكەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغداد بە یەك پاكێجی نیشتمانی وكوردستانییەوە ڕوبەڕووی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عێراق ببینەوە.

لە بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، بە بۆنەی تێپەربوونی حەفتا و شەش ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێك بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانمان لە پێناو ڕەوینەوە وتێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەڕانەی كە لەسەر رێگەی لێكتێگەیشتمان لە كاری هاوبەش لە كوردستان و عێراق و بە تایبەتی لەرێی گەشەپێدانی سیاسەتێكی دادپەروەرانەی كوردستانیی حوكمڕانی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا دروست بوون .

ئەوەشهاتووە هەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسیەكانی جیهان و ناوچەكە و عێراق بەهەند وەربگیرێت و گشت هێز و لایەنە سیاسییەكان هەوڵەكانمان بە جۆرێك یەكبخەین كە لە قازانجی یەكریزی و پێكەوەیی گەلەكەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەك پاكێجی نیشتمانی و كوردستانییەوە ڕوبەڕووی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عێراق ببینەوە بۆ دەربازكردنی ووڵات لەو دۆخەی تێیكەوتوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا