پۆڵەتیک پرێس
گیوڤانی ئیانوچی فەرماندەی نوێی هێزەکانی ناتۆ لە بواری ڕاهێنانی سەربازی لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە عێراق وڵاتێکی سەرەکییە لە ناوچەکەو لە جیهاندا.
لە میانەی سەردانەکیدا بۆ لای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران فەرماندەی نوێی هێزەکانی ناتۆ، گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە ئەرکەکانی ناتۆ کرد لە عێراق هەروەها ڕێگاکانی پەرەپێدان بە تێپەڕاندنی ئەو گرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
کازمی جەختی لە گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگیەکانیان لەگەڵ ناتۆ کردەوە، لە ڕاهێنانی سەربازی هێزەکانیان لە عێراق، زیادکردنی توانای کارامەییان.
لای خۆشیەوە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ناتۆ وتی، عێراق وڵاتێکی سەرەکییە لە جیهاندا، سەقامگیری تیایدا کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیری هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی، ستایشی رۆڵی عێراقی کرد.
ئاماژەی بەوەشدا، ئامادەیە بۆ بە جێهێنانی ئەرکەکەی خۆی، هاوکاری عێراق دەکات لە ڕاهێنان و بنیاتنانی توانای ئەمنیدا.