هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو گروپی داعش دەستگیردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی دوو گروپی “تیرۆرستی” راگەیاند، كە لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كەوتوونەتە ژێركاریگەری فكری تیرۆریستی داعش و بە دوو ئاڕاستەی جیاواز پیلانیان دانابوو مەرامەكانیان جێبەجێبكەن.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگیرییەكان ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەڵگەی دروست و پشتراستكراوەی دەستكەوت لە سەر هەردوو گروپە تیرۆریستیەكە لە هەرێمی كوردستان كە لەڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كەوتوونەتە ژێركاریگەری فكری تیرۆریستی داعش و بە دوو ئاڕاستەی جیاواز پیلانیان دانابوو مەرامەكانیان جێبەجێبكەن.

ئەوەشهاتووە، پاش لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، سەرەداو ئاشكرابوو، شوێن و جێگاو جوڵەی تۆمەتباران دەستنیشانكران و خرانە ژێرچاودێری وردەوە .

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە بەبڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەچەند ئۆپراسیۆن و هەڵمەتێكی سەركەوتووی جیاجیادا ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیان دەستگیركرد كە پیلانیان هەبوو دوای جێبەجێكردنی مەرامەكانیان هەڵبێن و پەیوەندی بەچەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە بكەن .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی روونیكردەوە، هەر پەیوەست بە هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئارامی خەڵك لە ماوەی چەند مانگی رابردوو چەندین تیرۆریستی هەرە تاوانبار دەستگیركراون و رووبەڕووی یاساكراونەتەوە و لەبەرسەلامەتی لێكۆڵینەوەكان و پاراستنی ئاسایشی ئابووری و كۆمەڵایەتی زانیارییەكان بەنهێنی هێڵرانەوە .

لە روونكردنەوەكەدا هێما بۆ ئەوەكراوە، ئەوەی جێگای هەڵوەستەی جددی و تێڕامانە لە ئێستادا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پلاتفۆڕمەكانی سۆشیالمیدیا یەكێكن لە هۆكارە سەرەكییەكانی لەخشتەبردنی گەنجانی هەرێمی كوردستان و وەك سەكۆیەك بەكاردەهێنرێن بۆ بانگەشەكردنی فكری توندڕەوی داعش و جێبەجێكردنی مەرامەكانیان كە ئێمە لە پەرۆشیمانەوە بۆ رێگریكردن لەم دیاردەیەو و پارێزگاریكردن لە ژیانی گەنجان و پاراستنی داهاتوویان كە براو كوڕو كەسوكاری ئێمەن و سەرمایەیەكی گرنگی هەرێمەكەشمانن ، داوا لە مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی ، پەروەردەكاران ، توێژەرانی كۆمەڵایەتی ، دەروونی ،راگەیاندنكار و رۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەم و نووسەرانی بەڕێزدەكەین لەسەر ئەم پرسە كە پەیوەندی بە تاك بەتاكی كۆمەڵگەكەمانەوە هەیە ئامادەییان هەبێت لە هۆشیاركردنەوەو هاوكاربن بۆ بنبڕكردنی فكری توندڕەوی كە لەپاڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دەیانەوێت مەرامەكانیان جێبەجێ بكەن چونكە ئاینی ئیسلام بێبەرییە لەتیرۆر و ترس و تۆقاندن و ئاینێكە بۆ پێكەوەژیان و برایەتی و چاكەكاری .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا