وەزیری ناوخۆی ئێران سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی ئێران بە یاوەریی شاندێك سەردانی دەروازەی سنووری باشماخی كرد و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبووەوە.

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەزیری ناوخۆی ئێران سوپاسی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكاران.

رۆژی شەممە هەڤاڵ ئەبووبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ پێشوازیی لە ئەحمەدی وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە د. ئیسماعیل زارعی كوشا، پارێزگاری كوردستان، شیوا قاسمی پوور، نوێنەری شارەكانی مەریوان، سەوڵاوا لە پەرلەمانی ئێران و چەند بەرپرسێكی دیكە.

لەبارەی ئامانجی سەردانی شاندەكەی ئێران، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بۆ بەسەركردنەوەی زیارەتكارانی ئێران و هەماهەنگییەكان بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكاران سەردانی دەروازەی باشماخیان كردبوو.

هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاند: لە سەردانێكی مەیدانیدا زیارەتكاران و بەشە جیاجیاكانی پێشوازیكردن و بەڕێخستنیان بەسەركردەوە و لە دیدارێكدا بەڕێزیان سوپاسی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرێتیی و فەرمانگاكانی دەروازەی باشماخ و پارێزگاری سلێمانی و حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆو حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ ئاستی شایستەی پێشوازیكردن لە زیارەتكاران و هەماهەنگیی بەردەوامیان لەگەڵ پارێزگای كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا