لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانکۆ دەستیپێکرد.

لەوبارەیەوە بەشێک لە خۆپیشاندەران بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “ئێمە کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆین شایستەیەکی دارایی هەبوو کە دەبوو هەشت ساڵ پێش ئێستا خەرج بکرێت، کۆمەڵێك وەریانگرت، بەڵام دوایی بە بیانووی نەبوونی پارە ڕاگیرا”.

وتیشیان، “ئەوە هەشت ساڵە کۆمەڵێکی زۆر کە مافی خۆیان بوو ئەو شایستەیە وەربگرن هێشتا وەریان نەگرتووە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، وەزیری دارایی نوسراوی کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران داوای کردووە ڕەزامەندی بفەرموون بۆ خەرجکردنی ئەو پارانە، بەڵام سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا