وەزارەتی تەندروستی ناوی دامەزراوانی بڵاو کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق ناو و ژمارەی ئەو کەسانەی بڵاو کردەوە، کە دەرچووی بەشە پزیشکیەکانن و دامەزراون.

ئەمڕۆ دوو شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق بەشێک لەو ناوی دامەزراوانی بڵاو کردەوە کە دەرچووی زانکۆکانن و بەشێکیشیان دەرچووی زانکۆکانی کوردستانن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەمە ناوی ئەو کەسانەیە  کە بە شێوەی هەمیشەیی دامەزراون، دەتوانن دەست بکەن مامەڵەکانیان بۆ دامەزراندنەکە.

لە ڕاگەیندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی ناویان دەرچووە بۆ دامەزراندن ژمارەیان 534کەسە و دامەزراندنەکەش تایبەتە بە بەشە پزیشکیەکان، لە نێویشیاندا، دەرچووانی زانكۆكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، زاخۆ، شەقڵاوە، كۆیە و چەمچەماڵی تێدایە، دەرچووان دەتوانن لە سنووری كەركووك و دیالە و نەینەوا بچنە سەر کارەکانیان.

دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاری دامەزراندنی ژمارەیەک دەرچووی بەشە پزیشکیەکانی دا، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن نزیکەی 534کەس بە هەمیشەیی دامەزران.

کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینینی ناوی دامەزراوان..

https://moh.gov.iq/upload/2662579672.pdf?fbclid=IwAR3DJ-d32EGCAy036AqMY-OceeuD4V5PRmPcknVUrc79eKwEytLR51c

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا