لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی كێشەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر راسپادەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كێشەی كەمئاوی لە قەزای چەمچەماڵ و هەردوو ناحیەی شۆڕش و تەكیە چارەسەركرا.

سەرچاوەیەك لە قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیای دانە غاز بڕیاردراوە رۆژانە دوو ملیۆن لیتر ئاو دابین دەكرێت بۆ قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری كە یەك ملیۆن لیتری بۆ چەمچەماڵە، 750 هەزار لیتر بۆ ناحیەی شۆڕش و 250 هەزار لیتر بۆ ناحیەی تەكیە دەبێت و بە تانكەر دابین دەكرێت.

وتیشی: دابەشكردنەكە دراوە بە كۆمپانیایەك و رۆژانە لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوو قائیمقامیەتی چەمچەماڵ سەرپەرشتی دابەشكردنی ئاوەكە دەكەن.

باسی لەوەشكرد، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەست بە دابەشكردنی ئاو بەسەر ماڵاندا كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا