یەکەم کاروانی حاجییان گەڕانەوە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، “یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 200 حاجییە و هەموویان دانیشتووی پارێزگای ھەولێرن، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی دووشەممە 18ی تەمموزی 2022، کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ یەکەم کاروانی حاجییان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە، گەرانەوە ھەرێمی کورستان.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، بەشدارانی حەج لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ 2120، حاجی بوون و بە پێنج کاروان تا 24ی تەمموزی 2022، دوای جێبەجێکردنی فەریزەکانی حەج دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، سبە و دووسبەی دوو کاروانی دیکە کە دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی و دھۆکن دەگەڕێنەوە و تەواوی حاجییان لە ڕووی تەندروستییەوە سەلامەتن و توشی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبوون.

دوای دوو ساڵ وەستانی حەج، بەھۆی پەتای کۆرۆنا ئەم ساڵ دوو ھەزار و 120 ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بەشداری حەجییان کرد، و بڕیاریشە بۆ ساڵی 2023 ڕێژەکە ئاسایی ببێتەوە و زیاتر لە چوار ھەزار ھاوڵاتی بەشداری حەج بکەن و مەرجی تەمەن لەسەر ھاوڵاتییان ھەڵبگیرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا