وەزارەتی سامانە سروشتیەکان: بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم رایگەیاند؛ بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و وا بڕیارە ملیۆنێک و 512 هەزار لیتری دیکەش بگات.

سەبارەت بە نرخی بەنزینەکەش، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەڵێت، هەر لیترێک لەو بەنزینە بە 750 دیناری عێراقی دەفرۆشرێت.

پێشتر لە راگەیەندراوێکیدا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی بەنزینی بۆ ‘بەرزی خواست و کەمی خستنەڕوو”ـی بەنزین گەراندەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پاش وەرگرتنی رێگەپێدان لە رێککەوتی 30-07-2023 بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، مانگانە بڕی 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا