مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات کە چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی بەهێزبێت و فرۆشتنێکی زۆری هەبێت.

مۆتۆرۆلا مۆتۆ ئێج 30 ئاڵترا بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی پیسی و ئاو دەگرێت، کێشەکەی 194 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز.

هاتف جديد يعيد اسم موتورولا للصدارة من جديد - RT Arabic

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+50+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 60 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا