شارپ مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شارپ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو کە دەیگەڕێنێتەوە بۆ ڕکابەرییەکی بەهێز لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکاندا.

مۆبایلی ئەکوەس سێنس 6ئێس بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، ئەستوریەکەی 7.99 ملیمە، کێشەکەی 156 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.1 ئینج و دیقەی پیشاندانی2432/1080 پێکسڵ وشەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن695 فایف جی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 48 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4570 میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە نزیکەی 315 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا