ئەمریکا و ئیسرائیل یاداشتنامەیەک واژۆ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیمانیدا بە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە سەرخستنی ئیسرائیل لەڕووی سەربازیی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەمیانی سەردانەکەیدا جۆ بایدن بۆ قودس لە بەرەی ئیسرائیلەوە لەگەڵ یائیر لبید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد کە تایبەت بوو بە ڕاگەیاندنی قودس وەک بنکەی هاوبەشیی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل.

بەگوێرەی یاداشتنامەکە، ئەمریکا پابەند دەبێت بە بنیادنانی هەیکەلێکی هەرێمیی بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و هاوبەشییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، هاوکات پابەند دەبێت بە بەرفراوانکردنی بازنەی ئاشتی بەجۆرێك وڵاتە عەرەبییەکان و ئیسلامییەکانی دیکەش دەگرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ هەینی بایدن جەختی لەوەکردەوە پشتیوانی ئیسرائیل و فەلەستینیش دەکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و وەلانانی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا