دژە تیرۆری عێراق پلانێكی تیرۆرستی ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای دژە تیرۆری عێراق پلانێكی تیرۆرستی بۆ هێرشكردنە سەر سەردانیكەرانی چلەی ئیمام حسێن پوچەڵدەكاتەوە.

لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێكدا هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق توانیویانە پلانێكی خۆكوژی بۆ هێرشكردنە سەر سەردانیكەرانی چلەی ئیمام حسێن پوچەڵ بكەنەوە.

لیوا یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەكردووە، بەپشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری توانیویانە ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجام بدەن.

چلەی ئیمام حسێن بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە پارێزگا شیعە نشینەكانی عێراق كراوەتە پشووی فەرمی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا