نوسینگەی مالکی: ئەو تۆمارە دەنگییەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە و مالکی نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا تۆمارێکی دەنگی ڕەتدەکاتەوە کە لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا مالکی هێرش دەکاتەسەر سەرکردە و هێزە سیاسییەکانی عێراق لە دیارترینیان ڕەوتی سەدر و موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدرە.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالکی ڕایگەیاند، “بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی دەنگی هەڵبەستراویان بڵاوکردۆتەوە تێیدا لاسایی دەنگی نوری مالکی کراوەتەوە کە قسە لەسەر چەند دۆسیەیەکی سیاسی هەستیار دەکات”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئەوەی لەو تۆمارەدا باسکراوە ناگەڕێتەوە بۆ نوری مالکی و دەنگی خۆی نییە، بەڵکو لەڕێگەی تەکنەلۆجیای دەنگیی Deep Fakeەوە دروست کراوە کە ئێستا بە ئاسانی بەردەستە و بەکاردێت بۆ لاساییکردنەوەی دەنگی کەسێکی دیکە زۆر بە وردی و دەتوانێت جەماوەر هەڵبخەڵەتێنێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بڵاوکردنەوەی ئەم تۆمارە دەنگییە و پەخشکردنی لەکاتێکی زۆر هەستیاری پڕۆسەی سیاسی عێراق و واقعی وڵاتەکەدایە و دیارە ئامادەکاری پێشوەختەی بۆ کراوە”.

پێشتر لە بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی دەنگی بڵاوکرایەوە تێیدا نوری مالکی بەتوندی هێرش دەکاتەسەر لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەتیش موقتەدا سەدر و بە ترسنۆک ناوی دەبات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا