وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكانی نێوانیان وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە هەولێرو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆدەبێتەوە.

محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلسانی وەزیری دەرەوەی قەتەر دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا گەیشتە هەولێرو لەلایەن و لەلایەن ‌جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەوزی حەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

وابڕیارە وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی هەرێم كۆبێتەوە، ئامانجی سەردانەكەش ئاڵوگۆڕی بیروڕای هەردولایە لەسەر چۆنیەتی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكانی نێوان قەتەرو هەرێم.

ئەو سەردانەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ چوار شەمە 24ی ئازار محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلسانی، وەزیری دەرەوە گەیشتنە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبوەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا