نوێترین زانیاری لەبارەی لێبڕینی موچە بۆ مانگی نیسان

ئەم بابەتە 28 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی 21%ی موچە بۆ مانگی نیسان ڕەتدەكرێتەوە و گەنجینەكانیش ڕایدەگەیەنن، تائێستا داوای ئامادەكردنی لیستی موچەمان لێنەكراوە و نازانین بەچ میكانیزمێك دەبێت.

لەئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە، وەزارەتی دارایی داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكان و گەنجینەكان كردوە بە بێ لێبڕین لیستی موچە بۆ مانگی نیسان ئامادە بكەن.

لەو بارەیەوە حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “تائێستا بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی نیسان ئاگادار نەكراوین”.

وتیشی: جارێ زووە بۆ ئامادەكردنی لیستی موچە، چونكە مانگانە وەك ئەوەی حكومەت رایگەیاندوە لە 25ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت، لەئێستادا دیار نییە بۆ ئەم مانگە لێبڕینەكە كەمدەكرێتەوە یاخود لادەبرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی 2021ی عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە لێبڕینی موچەی 21% بۆ لێبڕینی 12% تا 15% كەمدەكرێتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک