بەسرە زۆرترین ڕێژەی نەوت هەناردە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق ئاشکرای دەکات، بەسڕە زۆرترین ڕێژەی نەوت بۆ ئاسیا هەناردە دەکات، پێشبینیش دەکرێت لە مانگی ئەیلولدا، ڕێژەی هەناردە کرنی نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ 3ملیۆن و 100هەزار بەرزبێتەوە.

عەلی شەتاری جێگری بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی سۆمۆ، بە کۆمپانیای ستاندارد گلۆباڵ پلاتسی وت، نەوتی خاوی مامناوەندی بەسڕە لە ئێستادا بەناوبانگترین جۆری نەوتی هەناردە کردنی سۆمۆیە، بە تایبەتی لە ئاسیادا پێشبینیشی کرد ڕێژەی هەناردەکردنی لەم مانگەدا بەرزبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لە %80ی هەناردەی مامناوەندی بەسرە دەنێردرێتە ڕۆژهەڵات و چین، ڕێژەکەی زیاترە لە نیوە، لە کاتێکدا تەنها چارەکێک دەگاتە هیندستان.

بەپێی ئامارەکانی سۆمۆ، ڕێژەی هەناردە لە بەسڕەوە ڕۆژانە، 998هەزارو 800بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا، بەهۆی ئەوەی کوالێتیەکەی هاوشێوەی کوالیتی نەوتی عەرەبستانی سعودی بووە.

شەتاری وتی پێشبینی دەکرێت هەناردە کردنی نەوتی عێراق، بەبێ نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێژەکەی بەرزبێتەوە بۆ 3ملیۆن و 100هەزار بەرمیل بەهۆی پشکە باڵاکانی ئۆپیکەوە.

لە ئێستادا عێراق توانای بەرهەم هێنانی 5ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە، شەتاری وتی پێویستە هەندێک ڕێکار بگیرێتە بەر بۆ بەرزکردنەوەی توانای هەناردە کردن لە ساڵی 2022دا.

وتیشی عێراق پێویستی بە نۆژەنکردنەوەی هێڵە دەریاییە کۆنەکان هەیە، هەروەها توانای عەمبارکردنی ناوخۆیی لە ئێستادا نزیکەی 10ملیۆن بەرمیلە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا