یەكگرتوو داوای لەسێدارەدانی بكوژانی مەلا هۆشیار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی شورای گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت: هیچ پاساوێك نییە بۆ جێبەجێنەكردنی سزای لەسێدارەدانی بكوژانی مەلا هۆشیار ئیسماعیل، لەكاتێكدا ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دانییان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

عومەر محەمەد ئەندامی شورای گشتی یەكگرتوو بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەو كەسانەی لەسەر كوشتنی مامۆستا هۆشیار دەستگیركران، دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و هیچ پاساوێك نەماوە بۆ هێشتنەوەیان ئەوەش پەیوەندی بەسەرۆكی هەرێمەوە هەیە پێشتر هەندێك كەس بەتۆمەتی جیاجیا لە سێدارە دران، بەڵام تاوانبارانی ئەم كەیسە تا ئێستا سزاكەیان بەسەردا جێبەجێنەكراوە.

عومەر محەمەد وتیشی: ئەوەی پرسیارێكی گەورەیە لامان نازانین كێ لە پشت هێشتنەوەی ئەم تاوانبارانەیە، مامۆستا هۆشیار پیاوێكی گەورەبوو جێدەستی دیاربوو لەهەولێردا، بەشێوەیەكی ئاشكرا و بەبێ هیچ تاوانێك تیرۆركراوە هیچ پاساوێك نەماوە بۆ هێشتنەوەی بكوژەكان ئەگەر پاساوی بێ مەعنای سیاسیی نەبێت.

رۆژی 22-11-2016 مەلا هۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عومەر بندیان و بەرپرسی ناوەندی زانایانی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە لایەن دوو كەسەوە كوژرا و دوای دەستگیركردنییان تاوانبارەكان دانیان بەتاوانەكەیاندا ناو سزای لە سیدارەدانییان بۆ دەرچوو.

جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمدایەو تائێستا هیچ روونكردنەوەیەك لەلایەنی پەیوەندیدار نەدراوە، كە بۆچی ئەو كەسانە لەسێدارە نەدراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا